هەیفا وەهبی لە شەوە ئاهەنگەکانی رەمەزاندا بە جلی سپییەوە دەرکەوت

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لە بۆنەیەکی رەمەزانیدا بە جلی سپی یەوە سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی لە دانیشتنێکی رەمەزاندا بە جلی سپی یەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا ئەو وێنانە لە کاتێکدا بڵاودەکاتەوە کە چاوەڕوانی پەخشکردنی نوێترین فلمی خۆیەتی بە ناونیشانی ( رسمیس پاریس )، کە بڕیارە لە رۆژانی جەژندا پەخشبکرێت، هەیفا لەو فلمەدا لەگەڵ محەمەد سەلام و محەمەد سروەت دەور دەبینێت، فلمەکەش لە  دەرهێنانی ئەحمەد خالدە.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥١ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی بە یەکێک لە ١٠٠ ئافرەتە شۆخەکەی دنیا هەژمار دەکرێت، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە چەندجارێک ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد، ئەبوو هەشیمە دەکات و تەنها ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە و ئەو ژمارانەی بڵاو دەکرێنەوە ورد نین.





PM:07:00:07/04/2023