"لە کاتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سێ سەربازی ئەمریکی هه‌بوون"

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ هەینی هێرشێککراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و لە نێو کاروانەکەدا سەربازی ئەمریکیش هەبوون". 
 
فلیپ ڤێنتورا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند" ئێمە پشتڕاستیدەکەینەوە کە دوێنێ هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەبووە و لەنێو کاروانەکەدا سەربازی ئەمریکی هەبوون". 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەشڵێت" هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئێستا هێرشەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە". 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە تووندی لە دژی هەر کردەوەیەکە کە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر سەلامەتی و ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا. 
 
هەروەها فلیپ ڤێنتورا جەختیشی کردەوە، هێزەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لە هاوبەشە لۆکاڵییەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاری داعش لە عێراق و سووریا دەمێننەوە.
 
هەروەها لای خۆشییەوە جۆی بوچینۆ وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سێ سەربازی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانە بوون کە لە سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشەکە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە". 


AM:09:41:08/04/2023