مەزڵوم کۆبانێ: ئیدانەی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایدەگەیەنێت" به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌ ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی لە لایەن تورکیاوە ده‌كه‌ین". 

کەمێک پێش ئێستا مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) پەیامێکی دەربارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بە توندی ئێدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین".

کۆبانێ لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا جەختیش دەکاتەوە، ئەم پێشلکارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و هەڕەشەی جددین لەسەر ناوچەکە. 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە دەشڵێت" هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا هەراسان کردووە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خوشک و براکانمان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی بەردەم دەبێت و لە یەك ڕیزدا دژی ئەو پێشێلکارییە دەوەستینەوە". 


AM:10:41:08/04/2023