بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرای دەكات دوێنێ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی شتی هێزەكانیان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بووە.
فەرهاد شامی، بەرپرسی میدیایی هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدە رایگەیاند، دوێنێ لە كاتی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدە لە سلێمانی بووە، بەڵام سەلامەتە و گەڕاوەتەوە رۆژئاوای كوردستان.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ كاتژمێر 4.18 خولەك فڕۆكەی درۆن هێرشیكردە سەر جێگەیەكی نزیك لە كارگۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی و ئەم هێرشە كە هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە، دەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە.