نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمەد ڕەشید" لەماوەی مانگێکدا ٢ ھەزارو ١٥٥منداڵ داغڵ کراون"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٨ ھەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی منداڵان چارەسەرکراون".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەپێی ئامارەکانمان لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی ١٨ ھەزار و ٢١٨ منداڵی نەخۆش لەھەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دوو ھەزار و ١٥٥منداڵیش داغڵ کراون.

بەپێی ئامارەکە لەمانگی ڕابردوودا، ١٣٨ منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵکراون و ١٦٧ منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و ٢٣٩ منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار و ٨١ منداڵ لەبەشی ڕاھێنانەوەی چارەسەری خۆراک و ٢٣ منداڵ لەبەشی ھەرس و جگەر بینراون و ٨.١١٣ حاڵەتی ھەناسەتوندی تۆمارکراون .

ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری ١٩.٤٤ پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و٥٥٢ پشکنینی گەشەی ھۆرمۆن و ٣٥٢ سۆنەر و ١٤١ ئیکۆ و ١٢ نازور ئەنجام دراوە و٧٠٣ تیشک گیراوە.




PM:09:46:08/04/2023