" کارمەندەکانی تورکیش ئێر سلێمانی جیدەهێڵن "

تورکیش ئێر کە بە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی گەشتە ئاسمانییەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت، دوای قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەو کۆمپانیایە کارمەندەکانی سلێمانی جێدەهێڵن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، رۆژی پێنج شەممە ٥ ی نیسان کارمەندەکانی کۆمپانیای تورکیش ئێر ئۆفیسەکەیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی جێهشتووەو ژمارەیەکیان گەڕاونەتەوە بۆ تورکیاو کارمەندە لۆکاڵیەکانیش کە خەڵكی سلێمانین دەوام ناکەن.

ژمارەی کارمەندە تورکەکانی ئەو کۆمپانیایە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ٣ تورک و ٥ کارمەندی لۆکاڵی بوون، کارمەندە تورکەکان گەڕاونەتەوە تورکیاو لۆکاڵەکانیش دەوام ناکەن.

رۆژی ٣ ی نیسان تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخست، رۆژی هەینی ٧ ی نیسانیش بە فڕۆکەی درۆن هێرشی کردە سەر کارگۆی فڕۆکەخانەکە.
  

PM:10:52:08/04/2023