باوەڕ ناکەن سەرۆکی بەرشەلۆنە چی بە باوکی میسی وتووە

سیسێ ڕۆدریگێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی میسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە نایەوێت پەیوەندی بە خولی سعودیە بکات.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە بە خۆرخی میسی باوکی میسی ڕاگەیاندووە، میسی ناتوانێت ئەوروپا بەجێبهێڵێت پێش ئەوەی لەلایەن بەرشەلۆنەوە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت.

ئەم قسانەی لاپۆرتا لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی میسی دەستپێکردووەو ئەو یاریزانەش ئارەزووی چونی لە یانە پاریسیەکە کردووە.
 میسی لە ئێستادا ئۆفەرێکی لە یانەی   هیلالی سعودیە هەیە، کە 420 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی ساڵێک.


AM:03:26:10/04/2023