وهزیری دهرهوهی توركیا، مەولود چاویش ئۆغلو دەڵێت " پارتهكهی تاڵهبانی هێلیکۆپتەریان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان تهرخانیانكردووه".( ئاماژەیە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات).
مهولود چاوشئۆغلو وهزیری دهرهوهی توركیا به میدیایەکی تورکی راگەیاندووە " کۆنترۆڵی ئاسمان لەدەست ئەمهریکایە و بۆیە ئەمهریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەن".
ئەو جەختی کردەوە کە ئەمهریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی پەکەکە و یەپەگە دەکەن و وتوویەتی" سەرۆک کۆماری توركیا لە دیدارەکەی لەگەڵ بایدن بە داتا ئاماژەی پێداوە".
دەشڵێت "پوختەی رووداوی كهوتنه خوارهوهی هێلیکۆپتەرەکە بریتییه لهوهی، كه هێلیکۆپتەرەکە هی پارتەکەی تاڵەبانییە یاخوود هی ئیدارەی خۆجێیی سلێمانییە، هی پەکەکە و یەپەگە نییە، بەڵکو لەلایەن پارتەکەی تاڵەبانییەوە بۆیان دابینكراوه".
ئەو پێیوایە پەکەکە سلێمانی و بە تایبەتی پارتەکەی تاڵەبانیی بە تەواوی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی، پەکەکە چووەتە نێو خاڵە ستراتیژییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە.
چاویش ئۆغلو دەشڵێت " ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن، بانگەوازی عێراق دەکەین وەرن با پێکەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەین".