"داوامان کردووە دەرماڵەی خوێندکاران زیاد بکرێت"

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند"داوایان کردووە دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار بکرێتە ١٠٠ هەزار دینار و خوێندکارانی دەرەوەش بۆ ١٥٠ هەزار دینار زیاد بکرێت".

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا لە میانەی بەشداریکردنی لە یەکەم فێستیڤاڵی ئاینی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، "داوامانکردووە بە یاسا دەرماڵەی خوێندکاران زیاد بکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشنیازکراوە دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار بکرێتە ١٠٠ هەزار دینار و دەرماڵەی خوێندکارانی دەرەوەش بۆ ١٥٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەگەری ڕاگرتنی دەرماڵە لە ئەنجومەنی وەزیران یەکلاکراوەتەوە و دەرماڵەی خوێندکاران بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا چەندین جار خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بۆ پێدانی دەرماڵە لەکاتی خۆیدا.



PM:02:30:11/04/2023