ئێران رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش رێكەوتبن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵێكی بی بی سی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكات ئێران‌و ئەمەریكا بۆ شەڕی دژی داعش رێكەوتنیان كردوە.

ئەمرۆ كەناڵی بی بی سی، لە هەواڵێكدا رایگەیاند كە كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئەمەریكا رێكەوتنیان كردوە تا پێكەوە شەڕی داعش بكەن.

پاش ئەوە ئێوارەی ئەمرۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، مەرزیە ئەفخەم ئەو هەواڵەی رەتكردەوە‌و وتی هەڵوێستی ئێران پێشتر راگەیەنراوە‌و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.



PM:10:26:05/09/2014