پسپۆری بواری کەشناسی ئاراز جەبار کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند " تا ٥ بۆ ٦ کاتژمێری کاریگەری ئەم شەپۆلە بەھێزە لەسەرناوچەکانی ھەرێم بەتایبەت سنوری خۆرھەڵاتی ھەرێم بەشێوەی شەستە بارانی بەھێز و چالاکبوونی ھەورە بروسکە بەردەوامی ئەبێت".
لە نوێترین راگەیاندنیدا ئەو پسپۆرە دەڵێت " ئێستا لەبەشێکی گەرەکانی شاری سلێمانی لافاو دروستبووە کە پێشتر ھۆشداری و ئاگاداریمان بۆ ئەو بارانە بەھێزە بڵاوکردەوە بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک" .
لە بارەی کەشوهەوای سبەیەوە ئاراز جەبار دەشڵێت " سبەی بەگشتی دۆخەکە ئاسایی ئەبێت بەم شێوەیە بارانەکان بەھێز و بەخور نابن، بەڵام بارانبارین بەردەوامی ئەبێت بەشێوەی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاوازدا و کاتەکانی دوای نیوەرۆش تاوە باران و بروسکە لەھەندێ ناوچەدا بەدیاری نەکراوی چالاکەبێتەوە ، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلەی سەدی نزمتردەبنەوە ، خێرای باکەش لەسەرخۆ دەبێتەوە و ھەندێک کات مامناوەند چالاکەبێت".
هەر ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند " کاریگەری بارانی بە لێزمە بەردەوامی دەبێ لەکاتژمێرەکانی داهاتوو بە تایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم( دەفەری پشدەر، باکووری شاری کەرکوک پاشان لەناوچەکانی رۆژهەلاتی شاری سلێمانی و هەروەها زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای هەلەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە بەتایبەتی لەکاتەکانی درەنگانی شەودا ).
بارانی بەردەستی ١٢ کاتژمێری رابردووی بەم شێوەیەیە: