بەهۆی مانگی رەمەزانەوە بەرشەلۆنە رێگە نادات دێمبلی بگەڕێتەوە

پێگەی (ARA) بڵاویکردووەتەوە یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت تا کۆتاییهاتنی مانگی رەمەزان عوسمان دیمبلی بگەڕێتەوە بۆ یانەکە هەرچەندە ئێستا چاکبووەتەوە لە پێکان.
 بەرشەلۆنە پێشبینی دەکات دێمبلی لە ٢٩ی نیسان بەرامبەر بیتیس ئامادە بێت  یانەکە پێی باشتر بوو ئامادەکارییەکەی بۆ هەفتەیەکی زیادە دوابخات بەهۆی بەڕۆژووبوونی لە مانگی ڕەمەزاندا.

  لە مانگی ڕەمەزاندا خشتەیەکی پێشکەشی کراوە، یانەکە پێی باشە دوای بەڕۆژووبوون بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو ڕاهێنان بکات.

لە بەرشەلۆنە   دێمبلێ و کیسی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبن.


PM:04:01:13/04/2023