لە ئەنتاڵیا رۆژنامەنووسێکى کورد دەستگیردەکرێت

دیلان ئاکیۆڵ پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ناوچەی موراد پاشای ئەنتاڵیا، بەهۆکارێکی نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.

ئاژانسى فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دیلان ئاکیۆڵ پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ناوچەی مورادپاشای ئەنتاڵیا کە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکى بورهانەدین ئۆناک دەهاتە دەرەوە لەلایەن پۆلیسى تورکیاوە دەستگیرکرا.

تائێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی بەردەست نییە، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ بنکەى بەڕێوەبەراتی پۆلیسی ئەنتاڵیا گواستراوەتەوە.


PM:03:41:14/04/2023