دوو لەو كەسانەی هێرشیان كردۆتە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەستگیركران


دوو تۆمەتبار لەو كەسانەی هێرشیانكردۆتە سەر پارێزەرەكەی هەولێر، دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی هەولێر بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، دوو لەو كەسانە دەستیگیركراون و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو كەیسە و سزادانیان.

هەر ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو، پارێزاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كەسانەی بەیانی ئەمڕۆ هێرشیانكردووەتە سەر پارێزەرەكەی هەولێر كەسانی ناسراون و لە زووترین كاتدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیردەكرێن. 

محەمەد یابە، ئەو پارێزەرەی هێرشی كراوەتەسەر رایگەیاندووە، لەلایەن چەند كەسێك رفێندراوە و زۆر ئەشكەنجە دراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا هەبوو لەسەر كەیسی نێوان دوو هاسەر پارێزەری ئافرەتەكە بووە.



PM:01:56:15/04/2023