سەركردەیەكی یەكێتی: لە هەولێر عەرەبانەچییەكیش هەواداری پارتی نەبێت ناتوانێت ئیش بكات


سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەشاری هەولێر وایلێهاتووە عەرەبانەچییەك ئەگەر هەواداری پارتی نەبێت ناتوانێت ئیش بكات.

مەجید حەمەدەمین، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتی بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەكەن كە كرایە سەر ئەو پارێزەرە لە شاری هەولێر و لای هەموو لایەكیش ڕوونە كە ئەمە یەكەمجار نییە لە هەولێر و دهۆك هاوشێوەی ئەم دەستدرێژییە چەند جارێك دووبارە بێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی دوو ساڵە لەشاری هەولێر لەسەر ئاستی كەسی و حزبی و ئازادییە سیاسییەكان و گردبوونەوەكان، چەندین هاووڵاتی بە توندی هێرشیان كراوەتەسەر و ئەتككراون.

هەروەها وتویەتی، لە هەولێر وایلێهاتووە عەرەبانەچییەك ئەگەر هەواداری پارتی نەبێت، ناتوانێت ئیش بكات.

شەوی رابردوو لەناوشاری هەولێر پارێزەرێك لەلایەن چوار كەسی چەكدارەوە رفێندرا و بە توندی ئەشكەنجەدرا و سووكایەتی پێكرا.



PM:04:52:15/04/2023