لە هەڵەبجە ژنێکی دیکە پۆستێکی ئیداری وەردەگرێت

لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێکی دیکە وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئەو شارە دەستنیشانکرا. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشستییەکانی هەرێم کە واژووی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لەسەرە و ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەرچووە، تێیدا هاتووە" بڕیار درا ئەندازیار ژیار ئەکرەم کەریم وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە دەستبەکار بێت". 

لای خۆشییەوە نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە دیوانی قایمقامیەت پێشوازیمان کرد لە ئەندازیار ژیار ئەکرەم کەریم، پاش ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان فەرمانی دانانی ناوبراویان دەرکرد وەک بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەڵەبجە.


PM:03:41:16/04/2023