گۆڕانکاری لە پۆستی بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێردا دەکرێت


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکان دەکات و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، پاسپۆرت و رەگەزنامە دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید شوان عارەب دەبێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و عەمید ئارام بورهان دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر.

هەروەها عەمید دیدار عومەر قادر دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە بە وەکالەت و عەمید سوهێل نەجمەددین عەولا، دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر.

لە بەشێکی دیکەی گۆڕانکارییەکاندا، عەمیدی پۆلیس عزەددین نەجمەددین دەبێتە بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری پارێزگای هەولێر و چەند گۆڕانکارییەکی دیکە وەک لە فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە،

 تا ئێستا هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە نەزانراوە.



PM:07:08:16/04/2023