هەیفا وەهبی لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی رەمەزاندا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت. 

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە کە بە ستایلێکی جیاواز و نوێ دەردەکەوێت. 

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥٠ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


AM:08:47:17/04/2023