ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر رۆژنامەنووسێکی کەناڵی KNN لەلایەن دوو کەسەوە هێرشی کرایەسەر و بریندارکرا.
لەمبارەیەوە کەناڵى کەى ئێن ئێن دەربارەی ڕووداوەکە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشنیوەرۆی ئەمرِۆ لەناو بازاڕی شاری هەولێر لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، دوو کەس بە توندی و هێرشیان کردوەتە سەر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکەمان، دوای جنێودان و سوکایەتی کردن، بە لێدان تیمەکەمان ناچارکراوە دەستلەکارەکەیان هەڵبگرن".
هەر لە بڵاوکراوەکەدا کەناڵی KNN سەرباری ئیدانەکردنی ئەم کارە دامودەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای هەولێر دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی تیمەکانیان و لێپرسینەوەى یاسایی لە بکەرانی ئەم تاوانە، هەروەها چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری دادگا دەکەن.