هەواڵێكی گرنگ سەبارەت بە دابینكردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەركی حكومەتی عێراقە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاندووە، ئەمڕۆ كۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ كڕیارانی نەوت گرێبەستێك واژۆ دەكەن و لەم هەفتەیەدا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
 
سودانی ئاماژەی بەوەكردووە "دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرەكی حكومەتی عێراقە. ئێمە پابەندین بە دابینكردن و پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".




PM:01:32:17/04/2023