هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەسەر ڕێگای نێوان (هەولێر - مەخموور) بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر - مەخموور)، لەولای مامزاواوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە ئاراستەی مەخموور ڕۆیشتووە، بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە، چووەتە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب توێتای دەبڵ".
ئەوەشی خستەروو، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری پیكابەكە گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش بریندار بوو.