هەولێر.. لە خوێندنگەیەکی ئەهلی "دەستدرێژی سێکسی" دەکرێتە سەر منداڵێک

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم رایدەگەیەنێت" لە خوێندنگەیەکی ئەھلی لە ھەولێر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان". 

مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە یەکێک لە خوێندنگە ئەھلییەکانی ھەولێر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان و بۆئەو مەبەستەش لە نزیکەوە بەدواداچوونمان بۆ دۆسیەکە کردووە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین". 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر ڕاستی ڕووداوەکە سەلێندرا ھەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو کارە ڕادەگەیەنن. 

وتیشی" بۆ بەدواداچونی زیاتر سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێر و خانەوادەی ئەو منداڵە دەکەین، بۆ ئەوەی راستی رووداوەکە ئاشکرا بکرێت". 


PM:10:53:18/04/2023