تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ ئەو دەرچووانەی كە دانیشتووی ناوچە جێناكۆكەكانی هەرێمن بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە داتای دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" ئەم فۆرمە تایبەتە بە دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ – ٢٠٢٢)ی كۆلێژەكانی دەرمانسازی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەکانی داهاتوودا لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە فۆڕمی دیكە بۆ دەرچووانی سەرجەم بوارە پزیشكییەكان بڵاودەكرێتەوە.