کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران كوژرا

كاسبكارێكی خەڵكی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەكێك لە خاڵە سنورییەكانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.

بەپێی هەوالێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاسبكارێكی خەڵكی گوندی (كۆڵەسەی سەروو) سەر بە شاری سەردەشت بەناوی (یەعقووب عەباسی) تەمەن (٤٢) ساڵان کە خێزاندارە و باوکی یەک منداڵە، لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حكومەتی ئێران كوژرا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەعقووب عەباسی لە كاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلێكی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری (ئاڵووت) لە بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە كراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێكراوە.

دوای گواستنەوەی ئەو كاسبكارە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئورمیە بەهۆی سەختی برینەكەی و خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا.


PM:01:15:19/04/2023