"دەستگیركردنی عەلی مەحمود پەیوەندی بەكەیسەكەی كاوە بازیانیەوە هەیە"

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "دەستگیركردنی عەلی مەحمود پەیوەندی بە كەیسەكەی كاوە بازیانیەوە هەیەو بابان ئیبراهیم كە تۆمەتبارە بە كوشتنی، لە ماڵی ئەوان بووە".

ئەو سەرچاوەیی بە ڕوداوی ڕاگەیاندبوو ئەوەشی خستەڕو، زانیارییان پێگەیشتووە (بابان ئیبراهیم حەبیب) لە ماڵی عەلی سیاسی داڵدە دراوە، بۆیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی عەلی مەحمود و هەردووكیان دەستگیركردوون و رەوانەی سلێمانیان دەكەنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركرا عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان و یەكێكە لە چالاكانی بواری ئەنفال.

رۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ كاوە بازیانی بە سەختی برینداركراو دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بنەماڵەكەی لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند"كاوە بازیانی لە ساڵی ١٩٧٨چەكی پێشمەرگایەتی كردووەتە شان، سكاڵای یاساییمان لەسەر تۆمەتباران تۆماركردووە.

لەبەرامبەردا ژمارەیەک رێکخراو و پەرلەمانتار و رۆشنبیر داوا دەکەن ئەو کەسە بپارێزن کە تەقەی لە کاوە بازیانی کردووە.

بەیاننامەی ئەو ڕێکخراو ڕۆشنبیرانە ببینە کە داکۆکی لە ئەو کەسە دەکەن کە کاوە بازیانی کوشتووە.لینک



PM:03:38:25/04/2023