لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک دەکرێتە پشووی فەڕمی

لە خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی یەكی ئایار پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێمی كوردستان سەرجەم دامودەزگانی حكوومەت دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو پشووانی لە ڕۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، ڕۆژی دووشەمی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەو ڕۆژە دەكاتە یەكی ئایار ڕۆژی كرێكارانی جیهانە، و بڕیاریشە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان بەرێوە بچێت.

بەوپێی ئەو خشتەیەی قوتابخانەكانیش بڵاویان كردووەتەوە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان ڕۆژی یەكی ئایار پشووە و هیچ تاقیكردنەوەیەك بەرێوە ناچێت.


PM:03:58:25/04/2023