هێزێکی نەناسراو دوو کارمەندی دەروازەی پەروێزخان دەستگیردەکەن

هێزێکی ئەمنی نەناسراو ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ ی نیسان دوو کارمەندی پێشووی دەروازەی پەروێزخان دەستگیر دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، ئەو دوو کارمەندە کە ناوەکانیان ئارام سایەخان و شەرمین عەلی هاوسەرن و بەرپرسی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی دەروازەی پەروێزخان بوون، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەلایەن ئەو هێزەوە لە مالەکەی خۆیاندا لە کەلار دەستگیرکراون، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی.

ئەو دوو کارمەندە نەگونجاون لەگەڵ ستافی دەروازەکەو کێشەیان هەبووە، ماوەیەک لەمەوبەر گوازراونەتەوە، بەلآم هۆکاری دەستگیرکردنی ئەمڕۆیان نەزانراوە.  



PM:05:41:26/04/2023