بانکی ناوەندی: بەمنزیکانە نرخی دینار دەگەڕێتەوە دۆخی سروشتی خۆی

راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەمنزیکانە نرخی دینار سەقامگیر دەبێت و دەگەڕێتەوە دۆخی سروشتی خۆی". 

ئیحسان شەممەری ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند" پاکێجەکانی بانکی ناوەندی بۆ باشترکردنی کاری فرۆشتنی دۆلار و هاوکاریکردنی حکومەت لە پابەندکردنی کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکان کە خزمەتگوزارییەکانیان بە دینار و نرخی فەرمی بفرۆشن".  
 
وتیشی" لە ئێستاشدا هاوڵاتییان دەتوانن خزمەتگوزارییەکانیان بە نرخی فەرمی بکڕن، بەمنزیکانەش دینار سەقامگیردەبێتەوە و دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی". 


PM:08:46:26/04/2023