لەسەر فه‌رمانی وه‌زیری دارایی هەرێم لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكانه‌ی كێشه‌یان بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینان لە سلێمانی و هەولێر دروستكرد.
لەمبارەیەوە هونه‌ر جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی وته‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكانه وه‌رگرتووه كه به‌رپرس بوون له دابه‌شنه‌كردنی مووچه له ڕۆژی ٢٠ی مانگدا".
وتیشی" ئه‌وه‌ی ڕوویداوه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی بووه و راگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هیچ كه‌س ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی خشته‌ی نیه".
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت دوو به‌رپرسی باڵای بانكیان تێدایه، ئه‌وانیش د.ماكوان جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم/سلێمانی، مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه بازرگانییه‌كانی هه‌رێم له هه‌ولێر، لیژنه‌كه سبه‌ینێ ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات و له‌سه‌ر كۆنوسی لیژنه‌كه ئه‌وان و كه‌سانی دیكه‌ش سزا ده‌درێن.