لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر شەڕە تەقە روویدا و بریندار هەیە

ئەمشەو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزەکانی زێرەڤانی روویدا کە بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزەکانی زێرەڤانی ڕوویدا و بەهۆیەوە تەقە کرا. 

بەهۆی تەقەکردنەکەوە چەند کەسێک برینداربوون و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:10:19:26/04/2023