زانیاری نوێ سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە


بڕیارە بەم نزیكانە شاندێكی هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی توركیا بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (كوردستان24)ی مەسرور بارزانی راگەیاندووە، شاندێكی هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا دەكەن، لەگەڵ بەغدا و توركیاش هەناوی بەرەو پێشچوون هەیە و بۆ هەنردەكردنەوەی نەوتیش گرێبەست لەگەڵ چوار كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت كراوە.

سەرەتای ئەم مانگە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) سەردانی بەغدای كرد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و  بە ئامادەبوونی هەردوولا لە ڕێوڕەسمێكدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی هاوبەش واژووكرا.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی بڕیاری دادگای پاریسەوە، ماوەی مانگێكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە وەستاوە و تائێستاش هیچ ئاسۆیەك بۆ دەستپێكردنەوەی دیار نییە.



PM:11:55:27/04/2023