بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا هەدەپە خۆی یەكلایی كردەوە


هاوسەرۆكی هەدەپە رایدەگەیەنێت؛ بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا كە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پشتگیری لە كەمال كڵچدارئۆغلۆ، لە هاوپەیمانی (میللەت) بكەن.

میتحەت سانجار، هاوسەرۆكی هەدەپە ئەمڕۆ رایگەیاند "رێگەی كۆتاییهێنان بە رژێمی تاكە كەسی لە رێگەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەوەیە، لەلایەك ئەردۆغان كندیدی هاوپەیمانی جمهور هەیە كە دەیەوێت رژێمەكە بكاتە هەمیشەیی، لەلایەكی دیكەشەوە كڵچدارئۆغڵو هەیە كە بەڵێنی گۆڕینی رژێمی داوە، ئامانجەكانیان لە خاڵی كۆتاییهێنان بە رژێمی تاكە كەسی لەگەڵ كڵچدار ئۆغڵودا یەكدەگرێتەوە، هەربۆیە بڕیاریان داوە پشتگیری لە كڵچدارئۆغڵو بكەین".

ناوبراو وتیشی " ئەم هەڵبژاردنە بە گرینگترین هەڵبژاردن لە مێژووی توركیادا دەبینین، دوو ئامانجی ستراتیژیمان هەیە، ئامانجی یەكەم كۆتاییهێنانە بە رژێمی تاكە كەسی، ئامانجی دووەم ئەوەیە ببینە كاریگەرترین هێز لە گۆڕانكاریی دیموكراسیدا".

بڕیارە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی وڵاتی توركیا بەڕێوە بچێت و بۆ سەرۆك كۆماری توركیاش چوار كاندید هەیە.



AM:10:13:28/04/2023