بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ڕێگەی سەرەکی (کەرکوک – سلێمانی) داخرا

ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا کە بەهۆیەوە ڕێگەیەکی سەرەکی داخرا. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە كە خزمی یەكترن روویدا".

وتیشی" لە ڕووداوەکەدا دوو كەس برینداربوون، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەكان چوونەتە نێوان هەردولایەنی شەڕەكە و دۆخەكە كۆنتڕۆڵكراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ڕێگەی نێوان (کەرکوک – سلێمانی) بەهۆی شەڕەکەوە داخراوە. 

ئەو سەرچاوەیە دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە باسی لەوەكرد، بەهۆی كێشەیەکی كۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و كە ئێوارەی دوێنیش بەهەمانشێوە رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە. 


PM:03:01:28/04/2023