مایکل رۆبن نهێنی پەیوەندی خراپی نێوان ئەمەریکاو مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات


لێکۆڵەرو نوسەری ناسراوی ئەمەریکی، مایکل رۆبن، لە نووسینێکدا پەیوەندی خراپی نێوان مەسرور بارزانی و ئیدارەی ئەمەریکی ئاشکرا دەکات.

لە نووسینێکدا نوسەر و لێکۆڵەر، مایکڵ رۆبن کە لە ماڵپەڕی AEI رۆژی ٢٠ی نیسان بڵاویکردۆتەوە دەڵێت " کاتێک لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری مانگی ڕابردوو سەفەری عێراقی کرد، شانبەشانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کوردی عێراق وەستابوو، بەڵام ڕەتیکردەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، ئامۆزای نێچیرڤان و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە کە دواجار ساڵی ٢٠٢١ بینیوویەتی".
ئەو نووسینەی نووسەر کە بە ناونیشانی " کۆنگرێس پێویستی بە چاودێرییەکی باشترە لەسەر پارەدان بەو هێزە بیانیانەی کۆمەکیان دەکات"، بەشێکی نووسینەکەی تەرخان کردووە بۆ باشوری کوردستان و لە بڕگەیەکیدا پەیوەندی خراپی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" نەبینی مەسرور بارزانی لەلایەن لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکاوە مانگی رابردوو ئەوە سووکایەتییەکی بە ئەنقەست بوو"، ئەو نوسەرە دەشڵێت " کاربەدەستانی ئیدارەی ئەمەریکی دەڵێن: بەرپرسانی کۆشکی سپی ئامادە نین پێشوازی لە مەسرور بارزانی بکەن و لەگەڵیدا کۆببنەوە".

لە بارەی هێرشەکەی سەر مەزڵوم عەبدی و ئەفسەرە ئەمەریکییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی رابردوودا، دەڵێت" دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی تەقەی لە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا و جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی سەرکردەی سەربازی کوردی سوریا و بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستانی دەسەڵاتدار (یەکێتی) کرد، تیمەکەی مەسرور بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە سەرزەنشگتی قوربانییەکانی دەکرد، ئەمەش واشنتۆنی بێزار کرد چونکە عەبدی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەفسەرە ئەمریکییەکان پێکەوە بوون بۆ هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە دەوڵەتی ئیسلامی".

 دامەزراوەی AEI دامەزراوەیەکی ئەمریکی سیاسی گشتییە کە تایبەتە بە بەرگریکردن لە ماف و کەرامەتی مرۆڤ و فراوانکردنی توانای مرۆڤ و بنیاتنانی جیهانێکی ئازادتر و سەلامەتتر.

بۆ بیننی وتارەکە تەماشای ئەم لینکە بکە..

 



PM:11:44:28/04/2023