لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان بەفر دەبارێت

لە دوێنێوە  ٢٨ ی نیسان لە چەند ناوچەی ناوچەیەکی باکوری کوردستان کوردستان سەرباری هاتنی وەرزی بەهار، هاوشێوەی زستان بەفرێکی زۆر باریووە.

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە کە لەناوچەی قارس لە پارێزگای ئەرزەڕووم لە باکوری کوردستان لە دوێنێوە بەفر دەبارێت و کەشێکی زستانە باڵی بەسەر ئەو ناوچانەدا کێشاوەو هاوشێوەی زستان ناوچەکە سپی بووە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە مانگێک زیاتر بەسەر وەرزی بەهاردا تێپەڕیووە لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئەمڕۆ میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە کە لە بەرزاییەکانی نێوان سوریا و لوبنان بەفر باریووە.

لە باشوری کوردستانیش لەمڕۆوە ٢-٣ پلە کەشوهەوای هەرێم دابەزیووەو لە چەند ناوچە باران و هەورە برووسکە بووە.


PM:09:06:29/04/2023