لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک لە لایەن براکەی خۆیەوە کوژرا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا کوژرا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ لە گەڕەکی خەبات کە (یەکێکە لە گەڕەکە دێرینەکانی شاری سلێمانی) و دەکەوێتەوە باشووری ئەو شارە، کەسێک لە ناو ماڵی خۆیاندا لە لایەن براکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کۆتایی بە ژیانی هێنرا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوای ڕووداوەکە گومانلێکراو خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و تەرمی قوربانییەکەش لە ئێستادا بۆ پزیشکی داد لە سلێمانی گواستراوەتەوە.


PM:02:17:30/04/2023