مورسی لەسێدارە دەدرێت

‌محەمەد مورسی
سەرچاوەیەكی دادوەری میسر رایگەیاند كە پێدەچێت محەمەد مورسی بەتۆمەتی سیخوڕیكردنی بۆ قەتەر‌و ئاشكراكردنی چەندین بەڵگەنامەی گرنگ بۆ ئەو وڵاتە، لەسێدارە بدرێت.

هەواڵنێری شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكی دادوەریی میسری بڵاویكردەوە كە محەمەد مورسی، سەرۆك كۆماری لەسەركار لابراوی میسر لەگەڵ 10 كەسی دیكە كە بە سیخوڕیكردن‌و بردنەدەرەوەی بەڵگەنامەی نهێنی بۆ حكومەتی قەتەر تۆمەتبارن، ئەگەری زۆر لەگەڵ سزای مەرگ رووبەڕوو ببنەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: قانونی تاوانەكانی میسر، سزای لەسێدارەدان بۆ سەرجەم ئەو كەسانە دیاریكردوە زانیاریی‌و بەڵگەنامەی نهێنی وڵاتەكیان بۆ وڵاتێكی دیكە دەبەن.



AM:11:12:08/09/2014