مەلا بەختیار: سەدان سەرمایەدار بە هاوبەشی دەسەڵاتداران، بونەتە ملیاردێرو ملیۆنێر (بەدۆلار!!)


مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لەسەر حسابی مافی خەڵك‌ و چەوساندنەوەی چینایەتی كرێكاران، سەدان سەرمایەدار، بە گەندەڵی‌ و چاوپۆشین‌و هاوبەشی دەسەڵاتداران، بونەتە ملیاردێرو ملیۆنێر (بەدۆلار!!) ". 

مەلا بەختیار، بەبۆنەی یەكی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكارانەوە رایگەیاندووە "لەدۆخێكدا یادی یەكی ئایار دەكەینەوە كە لە سێ‌ مانگی رابردوودا، لەبەر نەبوونی دەستەبەری شوێن كار، 97 كرێكار بونەتە قوربانی بێویژدانی خاوەن كارەكان، كە تەنها لەپێناوی زۆرترین قازانج، كەمترین دەستەبەری شوێنكاریان بۆ كرێكاران دابینكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بە چ هەقێكەوە، كوردستان كراوەتە مەیدانی تەراتێنی سەرمایەداری هەڵتۆقیو، لەسەر حسابی مافی خەڵك‌ و چەوساندنەوەی چینایەتی كرێكاران، سەدان سەرمایەدار، بە گەندەڵی‌ و چاوپۆشین‌ و هاوبەشی دەسەڵاتداران، بونەتە ملیاردێرو ملیۆنێر (بەدۆلار!!). ئەمە لەكاتێكدا، زۆربەیان پێش راپەڕین، ژیانێكی ئاسایی‌و كولەمەرگییان هەبووە".



PM:02:47:01/05/2023