كۆمەڵی دادگەریی بڕیاریدا نوێنەرانی لەپەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی سلێمانی بكشێنەوە


كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە نوێنەرانیان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بكەن.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاندووە "لای هەموو لایەك ئاشكرایە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان و بە ناچاریی درێژكردنەوەی تەمەنی دامەزراوەكانەوە لەكەیەكی گەورە لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان پەیدا بووە، ترسی جیددیش بەهۆی كێشە و قەیرانەكانەوە لەسەر قەوارەكەش دروستبووە".

كۆمەڵ ئاماژەی بەوەكردووە، "لەلایەكی دیكەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچوە، لەو ڕوەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نیە، بۆیە بە پێویستمان زانی لە كۆبونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا، سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بكەن".



PM:05:48:01/05/2023