بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ١٨٣ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٨٣ ملیۆن و ٨ هەزار و ٩٩٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٦٢ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٩٤٤ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٢٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.