بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان هۆشداری بەپەلە دەدات


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری بەپەلە لە كەمی كارمەندانی نەخۆشخانەكەی دەدات كە چیدیكە ناتوانن نەخۆش وەربگرن.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە "بەداخەوە نەخۆشخانە پڕ بووە لە نەخۆش، دوو هەفتەیە كارمەندان‌و پەرستاران هاوار دەكەن‌و دەڵێن لەتواناماندا نەماوە، دوو قاوشم هەیە لەبەر بێ كارمەندیی ناتوانین بیانكەینەوە كە توانای وەرگرتنی بەلایەنی كەمەوە 60 نەخۆشی تریان هەیە، بە سێ كارمەند دەبێت چارەسەری سەروی 50 نەخۆش بكەن".

د.پشدەر ئاماژەی بەوەكردووە "ماوەی چوارساڵە هاوار دەكەم دەڵێم تكایە كارمەندو پەرەستارم بۆ دابمەزرێنن، بەڵام دەڵێن، "حەزی لەخۆدەرخستنە، كاكە وەڵا بەڕاستمە خەمی منداڵی ئەو خەڵكەمە كە ئێوەیان كردوە بەبەرپرسی ئەم وڵاتە".



PM:09:54:02/05/2023