وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا‌و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی 2014- 2015 گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عه‌لی سمایل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی 2014- 2015 گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت.
بەپێی بڕیارەكان:
1. ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه تا رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 11/9/2014.
2. ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 24/9/2014 ده‌بێت.
3. رراگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 16/10/2014 ده‌بێت.
4. ماوه‌ی سكاڵا‌و تانه‌گرتن له رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 19/10/2014 تا رۆژی چوارشه‌ممه 22/10/2014 ده‌بێت.
5. ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2014- 2015 رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 16/11/2014 ده‌بێت.
PM:02:30:08/09/2014