ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی تاج لەسەر نانی شار چارلسی سێیەمی بەریتانیایە


ئەمڕۆ لە وڵاتی بەریتانیا و بە بەشداری هەزاران كەس ڕێوڕەسمی تاج لەسەر نانی شار چارلسی سێیەم بەڕێوە دەچێت.

ڕێوڕەسمەكە بە گەورەترین ئاهەنگی فەرمی لە ماوەی 70 ساڵدا لە بەریتانیا دادەنرێت، هەر لە دوای كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەمەوە لە ئەیلولی 2022، ئامادەكارییەكان بۆ تاج لەسەرنانی شا چارڵسی كوڕی دەستیپێكردووە، ئەمڕۆش چەندین چالاكیی سەربازی، كولتووری و میوزیكی لە رێوڕەسمەكەدا بە بەرچاوی جیهانەوە بەڕێوەدەچن.

لە ڕێوڕەسمەكەدا 100 سەرۆكی وڵاتان و كەسایەتی پایەبەرز ئامادەن.



PM:01:52:06/05/2023