باکوری کوردستان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا (١٢) کەس گیانیان لەدەستدا

شەوى ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارێکی باکوری کوردستان ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، شەوى ڕابردوو لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بارهەڵگرێک بەهۆى لەدەستدانى کۆنتڕۆڵەوە کەوتە ناو کەناڵێکی ئاوەڕۆوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ڕووداوەکەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى دیکەش سوتان و زیانى ماددیان پێگەشتووە.


PM:03:01:07/05/2023