" سێ برا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر خوشکێکیان "


لە شاری کەرکوک دۆسیەیەک لە پۆلیس دەجوڵێنرێت کە سێ برا دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر خوشکێکیان.

میدیاکانی ئەو شارەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەو رووداوە بەو شێوەیە باس دەکەن کە كچێك لە بنكەی پۆلیس سكاڵا تۆمار دەكات و دەڵێ لەلایەن سێ برایەوە دەستدرێژیی سێكسییە كراوەتە سەری. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەدنان محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادیی شاری كەركووك دەڵێت " سکاڵایەک تۆمار کراوە لە لای ئێمە کە لە لایەن سێ براوە دەستدرێژیی سێکسی كراوەتە سەر کچێک كە خوشكیانە و ئێستا یەکێک لەو سێ برایە دەستگیر کراوە و پشکین بۆ کچەکەش کراوە نێردراوە بۆ تاقیگە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە راستی و دروستیی بابەتەكە." 

لە کاتی وەرگرتنی وتەی كچەكە ئەوەی ئاشکرا کردووە  كە براكانی ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەرن و بەیەكەوە دەستدرێژییان كردووەتە سەری.



PM:11:02:07/05/2023