پۆلیسی دهۆک لەبارەی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە کە تائێستا ناسنامەی دیارنیە و هیچ بەڵگەنامەیەکی پێنیە". 

هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات" کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوی رابردو لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەی دیارنیە و هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنیە". 

وتیشی" بەپێی خەمڵاندنی ئێمە هاوڵاتییەکە تەمەنی (٦٠) ساڵانە و داوادەکەین هەر هاوڵاتییەک زانیاری هەیە ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی سەردانی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری دهۆک بکات".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رووداوەکە شۆفێرەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.


PM:12:17:08/05/2023