دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا


لە شاری هەولێر باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیركران  كە بڕی سێ كیلۆ و 500 گرام لە ماددەی ھۆشبەریان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، تیمەكانیان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد و گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان، توانیان باندێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیر بكەن كە لە دوو بازرگان پێكھاتبون.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، توانرا بڕی سێ كیلۆ و 500 گرام لە ماددەی ھۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و تاوانباران روبەڕوی یاسا كرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان روونیكردۆتەوە، كە لەماوەی رابردودا چەندین جار هۆشداری دراوە لەوەی كە هەرێمی كوردستان دەبێتە شوێنێك بۆ كڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر، تائێستاش هەزاران كەس بەتۆمەتی كێشان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.



PM:04:09:08/05/2023