زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان


بڕیارە لەكۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران، تاوتوێی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بكرێت. 

بەپێی زانیارییەكان تا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغداد نەگاتە سەر ھەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ناتوانرێت خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان رابگەیەندرێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئایار ئەنجام بدرێت بڕیار لەسەر راگەیاندنی خشتەی مووچە بدرێت كە رەنگە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست پێبكات.

بەهۆی رارتنی هەناردەی نەوتی كوردستان لەڕێەی توركیاوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشی كێشەی دابەشكردنی مووچە بۆتەوە، چونكە داهاتی نەوت سەرچاوەی سەرەكی دابەشكردنی مووچەیە.



PM:05:35:08/05/2023