"ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەکرێت"

ئەم هەفتەیە موچەی مانگی نیسانی مووچە خۆران دابەشدەکرێت.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارییەوە کە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە" ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی چواری ـمووچە خۆران دابەشدەکرێت".

بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە وەزارەتی داراییەوە دەست کەوتووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

وا بڕیاربوو تا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغداد نەگاتە سەر ھەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ناتوانرێت خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان رابگەیەندرێت، هەر ئەمڕۆش تەواوی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان لەڕێەی توركیاوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشی كێشەی دابەشكردنی مووچە بۆتەوە، چونكە داهاتی نەوت سەرچاوەی سەرەكی دابەشكردنی مووچەیە ئەو داهاتەی لە ئێستادا هەیە بەشی تەواوی مووچە خۆران ناکات.



PM:03:49:09/05/2023