تەندروستی جیهانی: تووشبووانی هەوكردنی پەردەی مێشك زیادیان كردووە


رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، تووشبووانی هەوكردنی پەردەی مێشك لە پارێزگاكانی سێمانی و هەڵەبجە زیادیان كردووە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، سەردانی پارێزگاكانی هەڵەبجه و سلێمانییان كرد.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای زیادبونی حاڵەتەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك لە شاری هەڵەبجە و پارێزگای سلێمانی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە، تیمێكی پسپۆڕ لە ڕێكخراوەكە و وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی ناوچە زیانلێكەوتوەكان كران بۆ ئەنجامدانی جومگەیەك لێكۆڵینەوەی پەتازانیی لە حاڵەتە ڕاپۆرتكراوەكان و پەرەپێدانی پلانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ سنورداركردنی گواستنەوەی نەخۆشییەكە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێكی مردن به نەخۆشییەكه تۆمار نەكراوه و تا دێت رێژەكە لە پارێزگای هەڵەبجە بەرزدەبێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە د.ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە، بەڵام زۆر گرنگە كە ئەوان بە خێرایی كار بكەن بۆ دیاریكردن و پشتڕاستكردنەوە و چارەسەركردنی حاڵەتەكان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەر گواستنەوەكە كێش بكەن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لە سەردانەكانی نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە و نەخۆشخانەی فێركاری منداڵانی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی دەركەوت لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا توشبوانی هەوكردنی پەردەی مێشك لەناكاو زیادی كردوە و بە شێوەیەكی سەرەكی توشی منداڵانی خوار تەمەنی 10 ساڵ بووە.



AM:12:18:10/05/2023